ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:44:28
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: خاوەنی ڕاستەقینەی شنگال حکوومەتی هەرێمی کوردستانە
 جەماوەری كۆڵنەدەری كوردستان!
? لەكاتێكدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ناوچەكە، لەتێكشكاندنی تیرۆریستان نزیكدەكەوێتەوەو بۆ هەموو جیهان دەركەوتووە، كە هێزی رزگاریخوازی بەشەكانی كوردستان، چ رۆڵێكی مێژووییان لەم سەركەوتنەدا، بۆ پاراستنی ئازادی جیهان‌و ئاسایشی ناوچەكە گێڕاوە، هەربۆیە هاوپەیمانی ستراتیژی دژی تیرۆریستان پشتیوانی باشورو رۆژئاوای كوردستان دەكەن، كەچی لەبری ئەوەی ئەم قارەمانێتیەی پێشمەرگەو ئازادیخوازان، دەرگای ئاشتی لای حكومەتەكانی? ناوچەكە بكاتەوە، بەڵام بەداخەوە، سیاسەتی درێژەپێدانی شەڕ بۆ سەركوتكردنی ویستی ئازادیخوازیی بەردەوامە.
? لەدرێژەی ئەو سیاسەتە شەڕەنگێزیەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەندین پۆل لە فڕۆكە مەرگچێنەكانی توركیا، بۆردومانی پێشمەرگەو پارێزەرانی ئێزیدیە ئەنفالكراوەكانیان كرد. سەرەنجام شەهیدو برینداری تر، پێشكەشی رزگاری‌و ئازادی كوردستان كران.
? یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكاتێكدا، ئیدانەی ئەم هێرشە ئاسمانییە بۆ ناو سنوری باشوری كوردستان‌و عێراق دەكات‌و بەپێشێلكاریەكی ئاشكرای سەروەری سنورو یاسای نێودەوڵەتی دەزانێ‌، لەهەمانكاتدا، جەختدەكەینەوە كەوا:
? رێگای شەڕو بۆردومان، دوو سەدەیە لەناوچەكەدا دژی نەتەوەی كورد تاقیكراوەتەوە، هەر بێهودەیە. هەموو بۆردومانێك، ژمارەی تاوان‌و تاوانباران زیاد‌و گیانی ئازادیخوازیش بەهێزتر دەكات. بۆیە، تاقە چارەسەر، دانوستاندنی راستەقینەی دابینكردنی مافە دیموكراسیەكانە. نەك بۆردمان‌و كوشتن‌و زیندانیكردن.
? بەم بۆنەیەشەوە، دوپاتی دەكەینەوە كە: كێشەی شەنگالیش، هەر بەگفتوگۆ دەبێ‌ بەپێی رێساو یاسای حكومەتی هەرێم‌و بەغداد چارەسەر بكرێ‌. خاوەنی راستەقینەی شەنگالیش، خەڵكی شەنگال‌و حكومەتی هەرێمی كوردستانە. باشترین چارەسەریش، پێكهێنانی پارێزگایەكی نوێیە بۆ ناوچەكە. هەتا زوشە، چارەسەری دۆستانە بدۆزرێتەوە باشترە، ئەگینا روداوی كارەساتبارترو چاوەڕواننەكراوتر، روودەدەن!
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
? 25/4/2017
سه‌رچاوه: چاودێرنیوز
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا