ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:51:24
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

"پەکەکە زانیاری لەسەر هێرشەکەی تورکیا هەبووە"

?  کەسایەتییەکی کوردی ئێزدی ئاشکرای کرد، پەکەکە زانیاری لەبارەی هێرشەکەی تورکیا هەبووە و بنکە و بارەگاکانی پێش وەختە چۆڵ کردووە و تەنیا پێشمەرگە لە هێرشەکە زەرەرمەند بووە.

ناریف ڕەشۆ ئالیسانی، کەسایەتیی کوردی ئێزدی، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە دەمانویست کە خەڵکی بۆ شنگال بگەڕێنەوە، کەچی ئەم ڕووداوە هاتە پێشەوە، لە کاتێک ماوەی چەند ساڵێکە کەسایەتیی ئێزدی و پیاوانی ئایینیی ئێزدی داوا لە پەکەکە دەکەن، شنگال چۆڵ بکات، بەڵام چۆڵی ناکات، تادواجار بیانووی دایە دەست تورکیا و شنگال بۆردومان کرا“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”بەرپرسانی پەکەکە خۆیان دەڵێن پێش وەختە زانیارییان لەسەر بۆردومانەکەی ئەم بەرەبەیانەی تورکیا ھەبووە، ئەگەر وایە دیارە پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا هەبووە و پێش وەختە بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ کردووە“. باسیشی لەوە کرد کە بەرپرسانی پەکەکە زانیارییان لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا بە پێشمەرگە نەداوە و بەو هۆیەوە پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە خەیری زیبان، ئەندامی ئەنجومەنی شاری شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”شنگال بەشێک نییە لەو ناوچانەی پەکەکە دەسەڵاتی خۆی تێدا قایم کردووە و پێویستە بە زووترین کات ئەو هێزە شنگال چۆڵ بکەن، ئەگینا هەڵوێستێکی توند لەسەر مانەوەی پەکەکە لە شنگال وەردەگرین“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەکە ئەنجام دەدەن و بە فەرمی جارێکی دیکە داواکارییەکە لە پەکەکە دەکەن.

بە بڕوای زیبان، ئەگەر پەکەکە شنگال چۆڵ نەکات، ئەو کەسانەی بۆ شارەکە گەڕاونەتەوە، جارێکی دیکە ئاوارە دەبن و داوای کرد: ”حکوومەتی عێراقیش بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال فشار دروست بکات و پشتیوانیی دارایی پەکەکە نەکات“.

هەر لەمبارەیەوە نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوون لە سنووری شنگال بۆ (باسنیوز)ی دووپات کردەوە کە پەکەکە پێشوەختە زانیاری لەبارەی بۆردومانەکەوە هەبووە و بارەگاکانیخۆی لە گوندەکانی (کەسکێ، کەرسی و باری) لەگەڵ چیای شنگال چۆڵ کردووە. دووپاتیشی کردەوە: ”دیارە پەکەکە دەیەوێت خەڵکی شنگال ببێتە قوربانی بۆیە ئاگاداری نەکردوونەتەوە“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە شنگال، 5 پێشمەرگە شەهید بوون و 9ی دیکەش بریندار بوون.

سه‌رچاوه: باسنیوز
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا