ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:58:20
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

بنكه‌ى لالش داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌ شنگال بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

 لقى ئه‌ڵمانیای بنكه‌ى لاله‌ش، له‌ باره‌ى بۆردوومانه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال، ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تیایدا ده‌نووسێت :" به‌هۆى بۆردوومانه‌كه‌ى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر باره‌گاكانى تایبه‌ت به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان_ توركیا له‌ چیای شنگال، پێنج پێشمه‌رگه‌ى پاڵه‌وان شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى بارێكى ترسناك لاى هاووڵاتیان درووست بووه‌ و ژێرخانى شاره‌كه‌ش تێكدرا".

لقى ئه‌ڵمانیای بنكه‌ى لالش، وێڕاى ئیدانه‌كرنى بۆردوومانه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر شنگال، هاوكات داوا له‌ په‌كه‌كه‌ و حكوومه‌تى توركیا ده‌كات، شنگال نه‌كه‌ن به‌ گۆڕپانى پاكتاوكردنى یه‌كتر، به‌تایبه‌ت كه‌ دانیشتووانه‌ ئێزدییه‌كه‌ى به‌ده‌ست كۆمه‌ڵكوژى به‌رده‌وامه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌رگه‌ى برین و مردنى زیاتر ناگرن.

هه‌روه‌ها داوا له‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن، به‌ له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى له‌و شێوه‌یه‌ی شه‌وى ڕابردوو دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ربكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ :" حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌ سه‌رووی ئه‌ویشه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانى، له‌ مانگى ئابى 2014ـه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌كه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سنووره‌كانى خۆی بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان و ئێزدییه‌كان كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى جه‌نگ، به‌دووربن له‌ زیان، به‌ڵام پارتى كرێكارانى كوردستان تائێستاش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و برین و سۆزى ئێزدییه‌كانیش ده‌قۆزێته‌وه‌".

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بوونى هێزى چه‌كدارى نایاسایی له‌ شنگال و چیای شنگال و درووستبوونى ترسێك بۆ دانیشتووانى ناوچه‌كه‌، ڕێگره‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتووانى شاره‌كه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، بەناوی گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دراوە: ”کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25/4/2017، چیای شنگال و دەوروبەری لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کراوە و زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید و نۆ پێشمەرگەش بریندار بوون“

سه‌رچاوه: باسنیوز
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا