ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 23:02:44
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

سوپای‌ توركیا عه‌فرین بۆردومان ده‌كات

 كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سوپای‌ توركیا بۆردومانی‌ بۆسه‌ر گوندێكی‌ ناحیه‌ی‌ ره‌جو له‌كانتۆنی‌ عه‌فرین ده‌ستيپێكردو تائێستا بۆردومان به‌چه‌كی‌ قورس به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی‌ هاوار نیوز به‌یانی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، هێزه‌كانی‌ توركیا به‌ تۆپ و چه‌كی‌ قورس گوندی‌ فرفرك-یان بۆردومانكردووه‌و یه‌په‌گه‌ وه‌ڵامی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌.

بۆردومانی‌ ئه‌مرۆ له‌كاتێكدایه‌، به‌ره‌به‌یانی‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆردومانی‌ چیای‌ شه‌نگال له‌ باشوری‌ كوردستان و چیای‌ قه‌ره‌چوغ-یان كرد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان.

به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی‌ توركیاوه‌ شه‌ش پێشمه‌رگه‌ و 20 شه‌رڤانی یه‌په‌گه‌و یه‌به‌شه‌ شه‌هیدبوون.

?

رۆژی‌ 26ی‌ ئازاری‌ رابردوو، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایانگه‌یاند، بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی پارێزگای عەفرین چوار شەڕڤان-یان شەهیدبوون.

سەنتەری ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکراکردبوو کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی عەفرین شەهیدبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا یەپەگە باسی‌ لەوەكردبوو، لەسەرەتای شۆڕشی رۆژئاوا تائێستا "تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچە سنورییەکانی رۆژئاواو باکوری سوریاو بەهاوەن و چەکی ئۆبیس و چەکی قورس ناوچە سنورییەکانی نیشتەجێبوون و پێگەکانی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بۆردومان دەکەن کە بەرگریی لەناوچەکانی رۆژئاوا دەکەن."

یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژەیان به‌وه‌كردبوو لەرۆژی 23ی ئاداری 2017 سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی جندریس و بلبلە و جەبەل کر و گوندەکانی دیکەی نزیکی سنوریان بۆردمان کردوەو تۆپهاوێژی هاوەن و ئۆبیسیان بەکارهێناوە.

ئه‌وه‌شخرابووه‌ڕوو،"بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە یەپەگەو یەپەژە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە لەچوارچێوەی مافی بەرگرییکردندا، لەو چوارچێوەیەشدا چوار شەڕڤان شەهید بوون".

سه‌رچاوه: خه‌ندان
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا