ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:55:00
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

حکومەتی عێراق هاتنی فڕۆکەی کارگۆ بۆ هەولێر و سلێمانی قەدەخە دەکات

 حکومەتی عێراق بەبڕیارێک هاتنی فڕۆکەی (کارگۆ) یاخود بارهەڵگرەکان، بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی قەدەخەکرد.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریداوە، هیچ فڕۆکەیەکی کارگۆ لە هیچ فڕۆکەخانەیەکی عێراق نەنیشێتەوە، بە هەولێر و سلێمانیشەوە، جگە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دەبێت پێشتر لەو فرۆکەخانەی بەغدا پشکنین بۆ بارەکانی فڕۆکە کارگۆیەکان بکرێت و دواتر بچێتە ئەو فڕۆکەخانەی کە ئامانجیانە بۆی بچن."

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتی "تاوەکو ئێستا هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارە دیارنییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بڕیارەکە سیاسی بێت، لەبەرئەوەی ئەم شتە لە هیچ وڵاتێکی جیهاندا نییە و هەر فڕۆکەخانەیەک تیمی پشكنینی تایبەتی خۆی هەیە، کە بە پرۆفێشناڵانە کاری خۆیان دەکەن".

هەر لەبارەی ئەم بڕیارەوە حوسێن موحسین، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بڕیارەکە راستەوخۆ لە کازم فنجان وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراقەوە دەرکراوە و ئێمەش نازانین هۆکارەکەی چییە، ئەوەی لە سەر ئێمەیە بە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارەکەیە".


viewpage.php?page_id=496

سه‌رچاوه: رووداونێت
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا