ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 23:03:11
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

ئه‌ردۆغان: زۆر نیگه‌ران بووم به‌ بینینی‌ ئاڵای‌ ئه‌مه‌ریكاو یه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر كاروانی‌ ئۆتۆمبیله‌كا

 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌ران بووه‌ به‌ بینینی‌ ئاڵای‌ ئه‌مه‌ریكاو یه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر كاروانی‌ ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ دوێنێ له‌سه‌ر سنوری‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و توركیا جێگیركران.

ئه‌ردۆغان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ 16 ی‌ ئایاردا ئه‌و وێنانه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا.

وتیشی‌ "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هاوپه‌یمانین له‌دژی‌ تیرۆر، پێی ده‌ڵێم ئه‌مه‌ چییه‌".

ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه‌، هه‌ر ساته‌وه‌ختیك كه‌ بیانه‌وێت سوپاكه‌یان ده‌چێته‌ ئه‌و ناوچانه‌ و كاته‌كه‌شی‌ دیار ناكه‌ن.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا دوێنێ به‌درێژایی‌ سنووری‌ نێوان رۆژئاوای‌ كوردستان و توركیا هێزی‌ سه‌ربازی‌ جێگیركردووه‌.

جێف داڤس، وتەبێژی‌ پنتاگۆن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئێواره‌ی‌ هه‌ینی‌، رایگەیاند "سوپای ئەمەریكا بەدرێژایی سنوری نێوان سوریاو توركیا جێگیركراون و بەردەوام دەبین بۆ هاندانی هەموو پارت و لایەنەكان بۆ ئەوەی جەخت لەسەر یەك دوژمنی هاوبەش بكەنەوە كە داعشە".

25ی ئەم مانگە، توركیا لەرێگەی 26 فڕۆكەی‌ جەنگی‌ F-16 ەوە بۆردومانی بنكەو بارەگاكانی یەپەگەی كرد له‌ چیای‌ قه‌ره‌چوغ و گیان له‌ده‌ستدانی‌ 20 شه‌رڤانی‌ لێكه‌وته‌وه‌، هه‌مان كات توركیا بۆردومانی‌ باره‌گاكانی‌ یه‌به‌شه‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد له‌شه‌نگال كه‌به‌هۆیه‌وه‌ شه‌رڤانێك و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

سه‌رچاوه: خه‌ندان 30/04/2017
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا