ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 23:00:45
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

حەیدەر عەبادی باس لە ئەگەری سەر‌هەلدانی شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب دەکات

 ? دوای ئەوەی شەوی رابردوو ماڵپەڕی رۆژانە هەواڵ چاوپێکەوتنێکی سالح عەلاق شرۆڤەکاری سیاسی ئوردنی بڵاوکردەوەبابەتەکە? ببینەکە تێیدا باسی لەوە کردبوو? بەهۆی زالبونی عەقلی ناوچە و مەزهەب گەرایەتی بەهۆی حوكمی ئێران لە عێراق و ناوچەكە، ئێران شەرێکی گەورە بەكورد دەفرۆشێت لەرێگەی ئەو هێزە میلیشیاییانەی دروستی كردون لەو ولاتە. بۆیە باشتر وایە بەر لە هەموو ولاتێک عەرەبەكان دان بە سەربەخۆیی كوردستان بنێن تاوەكو نەبێتە ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەكەدا.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو كە من باوەرم وایە كورد ئەگەر سەربەخۆ بێت دژایەتی عەرەب ناكات، بەلام بەو مەرجەی ئێران هیچ فیتنەیەك لە نێوانیان دروست نەكا كە ئەگەری زۆریش هەیە ئێران بەهۆی فیتنەكانیەوە شەرێکی گەورە لە نێوان کورد و عەرەبەکان دروست بکات، ئەمرۆ حەیدەر عەبادی مەترسی سەرهەڵدانی شەڕەکەی ئاشکرا کرد.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ فێستیڤاڵێك بۆ یه‌كێتى و نیشتمانی ڕێكخرابوو، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2017) ڕای گه‌یاند :” هه‌ڵمه‌تێك هه‌یه‌، كه‌ ئامانج لێی تێكدانى نێوان عه‌ره‌ب و كورده‌، بەڵام? به‌ كورد ده‌ڵێم، ئێوه‌ وه‌ك هه‌موو هاوولاتیانی دیكه‌، هاوولاتى پله‌ یه‌كی عێراقن، چونکە? حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئامانجى درووستكردنى عێراقێكه‌ كه‌ هاووڵاتی تیایدا هه‌ست به‌ جیاوازى نه‌كات.

لە بەرامبەردا شوان حاجی شرۆڤەکاری سیاسی دەلێت: ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی باسی دەکات، دەرخستنی راست و دروستی قسەکانی “سالح عەلاقی” ئوردنیە، چونکە ئەو شرۆڤەکارە نایشارێتەوە کە عەرەبەکان کێشەیان لەگەڵ کورد نیە، بەڵکو ئەوە ئێرانە دەیەوێ فیتنە لە نێوانیان دروست بکات و شەڕ هەڵبگیرسێنێ.

دەشلێت: حەیدەر عەبادی و سەرکردە سیاسیەکانی کورد و عەرەبەکانیش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە ئێران شەرێک دروست دەکات لەنێوان کورد و عەرەب، بەڵام ئەوەی گرنگە تەنها میلیشیاکانی ئێران ئەو رۆلە دەگێڕن، ئەویش بە سەرکردایەتی نوری مالیکی دەبێت، چونکە ئەو نەیشاردۆتەوە کە ئەو ناوچانەی کورد کۆنترۆلی کردوون کە پێشتر بە ماددەی ١٤? ناسرابوون، دەبێت پاشەکەشەی لێبکەن، ئەگەر نەشیکەن بە هێز لە دەستی پێشمەرگەی دەردەهێنن.

لە کۆتایی دا ئەو شرۆڤەکارە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەوەی عەبادی باسی دەکات، پەیامێکە بۆ سەرکردایەتی کورد کە ئەو خوازیاری ئەو شەڕە نیە کە پێشبینی دەکرێ ئێران لە نێوان کورد و عەرەب دروستی دەکات.

سه‌رچاوه: رۆژانه‌ هه‌واڵ
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا