ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:56:15
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

روسیا هێزی بەرەو سنوری تورکیا جوڵاند


دوای ئەمەریکا، هێزەکانی روسیاش کە لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر کرابون، لەگەڵ شەڕڤانان بەرەو سنورەکانی تورکیا جوڵەیان کرد.

به‌ ئامانجی‌ رێگریی‌ له‌ هێرشی‌ سوپای‌ توركیا ئه‌و هێزه‌ روسیه‌ی‌ كه‌ له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین-ی رۆژئاوای كوردستان جێگیر کرابون، رۆژی شەممە‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ توركیا جوڵه‌یان پێكراوه‌.

سایتی‌ (خه‌به‌ر24) له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، ئاشكرایكردوه،‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا هێزی‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین كۆكرده‌وه‌، ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ شەممە هێزه‌كانی‌ روسیا به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ توركیا جوڵەیان پێکرا.

بەوتەی سەرچاوەکان دوابەدوای جوڵاندنی‌ هێزه‌كانی‌ روسیا، هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرین وه‌ستاون.

جوڵاندنی‌ هێز له‌لایه‌ن روسیاوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌دێت له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا، ئه‌مەریكا له‌كانتۆنه‌كانی‌ جزیره‌‌ و كۆبانێ‌ هێزی‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ توركیا جوڵاند، به‌هۆیه‌وه‌ توركیا هێرشه‌كانی‌ راگرت.

سوپای‌ توركیا ماوەی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ كوردستانه‌وه‌ هێرشی‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردوه ‌‌و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانیشه‌وه‌ به‌توندی‌ به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه: سبه‌ی
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا