ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ December 18 2017 08:57:00
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

باكوری كوردستان، قەدەغەی هاتوچۆ لە 12 ناوچەی پارێزگای سەمسوور راگەیەندرا

 قەدەغەی هاتووچۆ لە 12 ناوچەی سەر بە پارێزگای سەمسوور-ی باكوری كوردستان راگەیێندرا.

لەچوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەی كە حكومەتی توركیا دژی دەستگیركردنی ئەندامانی پەكەكە دەستیپێكردووە، والی سەمسوور لەبەیاننامەیەكدا، لەبەرەبەیانی ئەمرۆوە قەدەغەی هاتووچۆی لە 12 ناوچەی سەر بە پارێزگای سەمسوور (ئادیامان) راگەیاند.?

لەلایەكی دیكەشەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە شەش شاری باكووری كوردستان (دێرسم، جۆلەمێرگ، سەمسوور، چەلێ، بەتلیس و سەرحەد) بەردەوامن.

بەپێی راگەیێندراوەكەی والی سەمسوور، ئەو ئۆپەراسیۆنانە تاوەكو بەرەبەیانی رژی 14-5-2017 بەردەوام دەبن.

هاوكات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای توركیا، لە دێرسم و چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان بەشێوەیەكی بەرفراوان بەردەوامن و، لەماوەی سێ رۆژدا لەدێرسم، ژمارەیەك گەریلای پەكەكە دەستگیركراون.?


سه‌رچاوه: کوردمیدیا
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا