ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:49:39
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

حیزبێکی تری کوردی، دەستی بە شۆرشی چەکداری کرد

 بە پێی زانیارییەکان، دوای PDKI و HDK حیزبی کۆمەلەی شۆرشگێر و زەحمەت کێشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە شۆرشی چەکداری کرد و هێزەکانیان لە سەر سنور جێگیر کرد.

حیزبێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی چه‌كداری برده‌وه‌ شاخ و نزیك سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ? دوای هەریەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانیش خه‌باتی چه‌كداری برده‌وه‌ نزیك سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێستا به‌ درێژایی شه‌ست كیلۆمه‌تر له‌ نزیك سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵات جێگیر بوونه و تەنیا 3 کیلۆمەتر لە هێزەکانیئێرانەوە دوورن‌.

سه‌نگه‌ر لیێدانی لایه‌نێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ له‌ شاخ، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌ت كیشانی كوردستانی ئێران، دوای دابرانی نزیكه‌ی بیست و پێنج ساڵ له‌ شاخ جارێكی دیكه‌ روویان كرده‌وه‌ نزیك سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

خه‌لیل فه‌تاحی_ فه‌رمانده‌ی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاخ: ئامانجی سه‌ره‌كیمان په‌یوه‌ندی گرتنه‌ له‌ گه‌ل ریكخستنه‌كانمان له‌ رۆژهه‌لاتی كوردستان و ئه‌و ئامانجه‌ی له‌ پێناوی دامه‌زراوین لیره‌ باشتر بۆمان جی به‌جی ده‌كرێت و له‌ خه‌لكی خۆمان نزیكین و ده‌توانین زۆر له‌و كارانه‌ی ئێستا هه‌ولی بۆ ده‌ده‌ین لێره‌ وه‌ده‌ستیان خه‌ین نه‌ك له‌ شار.

كۆمه‌ڵه‌ سێیه‌مین پارتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ كه‌ هاتۆته‌وه‌ شاخ، لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كه‌متر له‌ سێ كیلۆمه‌تر له‌ قه‌ڵا سه‌ربازیه‌كانی ئێرانن دوورن، به‌شێك له‌ پیشمه‌رگه‌كانیان بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ خه‌باتی شاخ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ? له‌ چۆنیه‌تی ئه‌ركه‌كانیان رێنوێنی ده‌كرێن، ژیانی شاخ هه‌ردوو ره‌گه‌زی كۆكردۆته‌وه‌و پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن.

هانی ئیبراهیمی_ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌: پیشمه‌رگه‌ یانی شاخ، لیره‌ تین و هێزی زیاترمان وه‌ده‌ست خستووه‌ و دڵخۆشترین كاتێك له‌ خه‌ڵكی خۆمان و زێده‌كه‌مان نزیكین و هه‌میشه‌ هه‌واڵ و به‌دواداچوونمان له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌مان ده‌بێت.

كۆمه‌ڵه‌ ساڵی 1979 خه‌باتی ئاشكرای راگه‌یاندووه‌، ساڵی 2012له‌ گه‌ڵ حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆته‌ هاوپه‌یمان و ئێستاش له‌ شاخ و ژیانی? چه‌كداری هاوپه‌یمانیتیان ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌كانیان به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌بینرێن، شاخ هۆكارێكی دیكه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتریان بووه‌.

ره‌حیم مه‌نگوری_ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حدكا له‌ شاخ: ئیمه‌ به‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی رۆژهه‌لات دلخۆشین كه‌ دێنه‌وه‌ شاخ و خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست پیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌ كه‌ حزبێكی هاوپه‌یمانمانه‌و شاخ هیشتا لێكی نزیك تر كردوینه‌وه‌و زۆربه‌ی كارو پلانه‌كانمان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ین.

به‌هاری 2015 دوو لایه‌نی دێموكرات ده‌ستیان به‌ خه‌باتی چه‌كداری له‌ شاخ كرده‌وه‌، ئێستا له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا به‌ دریژای نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له‌ نزیك سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێگیر بوونه.

سه‌رچاوه: رۆژانه‌هه‌واڵ
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا