ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ December 18 2017 08:55:43
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

ئێران بە فەرمی دژایەتی خۆی بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند

 لە یەكەم كاردانەوەی فەرمیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانە و دەڵێ نابێ كورد دژایەتی سەروەری و یەكێتیی خاكی عێراق بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهرام قاسمی گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی كورد لە دەستووری عێراقدا مافی خۆیان پێدراوە، نابێ دژایەتی سەروەری و یەكێتی خاكی عێراق بكەن.

ئەمڕۆ قاسمی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لەبارەی پرسی ریفراندۆمی كوردستاندا گوتوویەتی ئەمە بابەتێكی نوێ نیە، هاوكات ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو كورد بەشێكی گرنگن لە پێكهاتەی عێراق، نابێ یەكێتی خاكی عێراق رەت بكەنەوە.

دووپاتیشی كردەوە "بێگومان ئێمە پشتیوانی لە یەكێتی خاكی عێراق دەكەین، دژی هەر دابەشكردن و جیابوونەوەیەكین. پێشبینیش دەكەم تا ئەو بابەتە بەدی دێت، مەودایەكی بێ كۆتایی هەیە، ئەمەش بە هۆی ناكۆكی لە بۆچوونەكانی كورد و ناوچەكەش".

پێشتر فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی گوتبووی "ئێمە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، جگە لە گەلی كوردستان، پرس بە هیچ كەسێك ناكەین"

سه‌رچاوه: باسنیوز
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا