ماڵه‌وه‌ · دابه‌زاندنه‌کان · لینکه‌کان · به‌شه‌کانی هه‌واڵ October 22 2017 22:50:29
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه‌
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
لینکه‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
چوونه‌ژووره‌وه‌

بەپەلە..داواکاری بارزانی بۆ جیهان: باسی پاراستن و سەپاندنی یەکپارچەیی عیراق نەکەن

 کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە هەڵوێستی بارزانی لەسەر پرسی ریفراندۆم دەکات و دەلێت: “بارزانی هەندێک بڕیاری گرنگی داوە”.

کارزان سەباح هەورامی، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (ڕۆژانە هەواڵ)گوتی: “ڕیفرادۆم ئەمساڵ لەکۆتایی ساڵی ٢? ١٧دا ئەنجام دەدرێت و پاشەکشەشی تیدانیە، بۆئەوەش ئامادەکاری و ئاسانکارییەکی زۆری بۆکراوە.

گوتی: “لەوڕوانگەیەوە هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیەکە بەرگری لەخۆی بکات و بۆ ڕێگە گرتن لە شەڕو سەرهەڵدانی توندوتیژی ناهێڵێت نە عێراق نە هیچ دەوڵەتێکی دیکە ئیرادەی خۆیان بەسەر کوردستان بسەپێنن، بەڵام ئەگەر بێتو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یارمەتی عێراق و کوردستان نەدەن بۆئەوەی کە بەئاسانی لێک جودا ببنەوە، شەڕ لە نێوان کوردستان و عێراق دەبێتە حەتمی، چونکە چونکە عێراق لەدەستی ئاڕاستەی ئایدۆلۆژیی شۆفێنی و تائیفی دایە، کە ئێستا لەوپەڕی لاوازی شەوڕۆژیان هەڕەشەکردنە لەکوردستان، ئەگەر سبەی بەهیزبکەونەوە ئەوهەڕەشانە دەکەنە شەڕ و ئەوکاتەش میللەتی کورد ناچاردەبێت کە بۆجارێکی دیکە لەمێژوودا شەڕی پەلاماردەرانی خۆی بکاتەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو: داواکاری سەرۆک بارزانی لەجیهان ئەوەیە: باسی پاراستن و سەپاندنی یەکپارچەیی عیراق نەکەن و بەهیچ شێوەیەک لە لێدوانەکانی خۆیاندا نەڵێن دژی سەربەخۆیی کوردستانین.

سه‌رچاوه: رۆژانه‌ هه‌واڵ
داواکاری
دیمانه‌
 وتووێژ له‌ گه‌ڵ که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا