به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ مەکتەبی سیاسیی پارتی: بە توندی ناڕەزایی بەرامبەر بۆردومانکردنی پێشمەرگە دەردەبڕین
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
?  مەکتەبی سیاسیی پارتی بە توندی نارەزایی بەرامبەر بە بۆردومان...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 مەکتەبی سیاسیی پارتی بە توندی نارەزایی بەرامبەر بە بۆردومانکردنی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەربڕی و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال جگە لە شەڕ و گێچەڵ، هیچ سوودێکی نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/4/2017، مەکتەبی سیاسیی پارتی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بۆردومانکردنی سەنگەر و بنکەکەی پێشمەرگە لە شنگال کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکەکەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لە چیای شنگال بە خەستی بۆردومان کرد. بەداخەوە لەو بۆردومانەدا سەنگەرێکی پێشمەرگەش بەرکەوت و ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەھید و بریندار بوون.

ئێمە لە کاتێکدا کە نیگەرانین بە لێدانی سەنگەر و بنکەکانی پێشمەرگەکانمان و بە توندی نارەزایی دەردەبڕین و تەئکید دەکەینەوە کە ئەو جۆرە پەلامارە گەر ھەڵەش بێت بەھیچ جۆرێک قابیلی قبوڵ نییە، جارێکی دیکە ئەو راستییە بە بیری ھاوڵاتیانی خۆمان و ھەموو لایەک دێنینەوەوە کە ئەم روداوە و ھەر روداوێکی دیکەی ھاوشێوە لە ئاکامی وجودی نارەوا و خۆسەپێنی پەکەکەیە لە ھەرێمی کوردستاندا. وجودێک کە جگە لە شەڕ و گێچەڵ و رێگرتن لە ئاوەدانکردنەوە، ھیچ سوود و قازانجێکی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان نەبووە و نییە، ئەمە یەکەم جاریش نییە خەڵک و ھاوڵاتیانی ئێمە دەبنە قوربانی سیاسەتە ناکامەکانی پەکەکە کە گۆڕەپانی خۆی بەجێھێشتووە و بەناھەق شەڕی بۆ ھەرێمی کوردستان گواستۆتەوە.

وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و ھاوخەمی خۆمان بۆ گیانی شەھیدە قارەمانەکانمان و خواستنی ھیوای شیفا و چاکبونەوە بۆ بریندارەکانمان، جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە پەکەکە دەبێ شنگال و دەوروبەری چۆڵ بکات و ئەگەر کەمترین خەمخۆری بۆ خەڵکەکەی تێدایە با لێگەڕێت لە جیاتی بۆردومانی فرۆکەی تورکیا، دەستی ئاوەدانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بگاتێ.

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٥/٤/٢? ١٧

سه‌رچاوه: باسنیوز