به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ وتەبێژی یەپەگە باسی بۆردومانەكەی توركیا دەكات
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
?  وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردومانی...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە لەشنگال‌و قەرەچوغ، 20 شەڕڤان شەهیدبوون و 18ی دیكەش بریندار بوون.

رێدوور خەلیل وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ ئاژانسی هاوار رایگەیاند، بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوەندی گشتیی یەپەگە لەچیای قەرەچۆغ لەدێرك شەهیدبوونی ٢? شەڕڤان و برینداربوونی ١٨ شەڕڤانی تری لێكەوتوەتەوە و دۆخی تەندروستیی بریندارەكانیش لە مەترسیدایە.

ڕاشیگەیاند، هەر بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیانی ماددی بەناوەندی گشتیی یەپەگە لەچیای قەرەچۆغ گەیشتووە و زیانیش بە ماڵ و حاڵی ئەو هاووڵاتییانەش گەیشتووە، كە زەوییەكانیان و ماڵەكانیان نزیك بووە.

سه‌رچاوه:رادۆ نه‌وا