به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ ڕاگەیەندراوی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شەنگال و ڕۆژئاوای ئەمریکا
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگەیاند...

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگەیاند کە هێرشەکەی تورکیا هەماهەنگی ئەوانی لەسەر نەبووە.


مارك تونه‌ر جێگری‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكالە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند كه‌ واشنتۆن نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی‌ توركیا به‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ته‌واو بۆردوومانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌.

هەروەها وتوشییەتی"به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا راسته‌وخۆ نیگه‌رانی‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ لایه‌نی‌ توركی
".
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە ئەمشەو ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت و دوێنێش ئەمریکا لە بۆردومانەکان ئاگادارکراوەتەوە و ئەمریکا هۆشداری پێداوە کە بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی راستەوخۆی تورکیا لە شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان نادروستە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەو هێرشە ئەنجام نەدەن.

سپی زانیوویەتی کە لە گفتوگۆی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی تورکیا، ترامپ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردبوو، بەڵام دوێنێ کاتێک لە ئەنجامدانی هێرشکردن بۆ سەر شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمریکایان ئاگدارکردووەتەوە ئەمریکا پێی ڕاگەیاندوون هێرشەکە ئەنجام نەدەن.

سه‌رچاوه: سپی میدیا