به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ بەرپرسێکی ئەمریکی: تورکیا کاژێرێک پێش بۆمبارانەکە ئاگاداری کردینەوە
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی وڵاتەکەیان...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی وڵاتەکەیان بڵاویانکردەوە، تورکیا کاژیرێک پێشئەوەی هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا بۆردوومان بکات، واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە، هیچ راوێژکارێکی ئەمریکی و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە نزیک ئەو شوێنانە نەبوون کە تورکیا بۆردوومانی کردوون.

لەسەر هەمان بابەت ئەدریان رانکین گالۆ لە وەزراتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندووە:
? هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەسەرۆکایەتیی ? ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هێرشەکان دەرنەبڕیوە، جێگەی داخە زیان بەر ئەو هێزانە کەوت کە ئێمە لە دژی داعشدا بە هاوبەشی خۆمانییان دەزانین، بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە.

پێشتریش مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو "ئێمە زۆر نیگەرانین، بەقووڵی نیگەرانین کە تورکیا هێرشی ئاسمانیی لە باکووری سووریا و بەهەمانشێوە لە باکووری عێراق ئەنجامدا، بەبێ هەماهەنگییەکی دروست لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان یان هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش داعش."

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-4-2017، چیای شنگال و چیای قەرەچووغ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکران. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکە، شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی نۆی دیکەی لێکەوتووەتەوە، دواتریش بریندارێکی دیکە شەهیدبووە. هەر بەهۆی هەمان هێرش شەڕڤانێکی سەر بە پەکەکە گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بۆردوومانەکەی چیای قەرەچووغیش لە رۆژئاوای کوردستان زیانی زۆری لێکەوتەوە. رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەپەگە رایگەیاند "لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 20 شەڕڤانمان شەهید و 18ی دیكەش برینداربوون".

سه‌رچاوه: رووداونێت 26/04/2017