به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ وتەبێژی حدکا: هێرشی تورکیە پاساو هەڵگر نیە
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
 وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ ئۆپێراسیۆنی هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەرتەشی وڵاتێکی دراوسێوە، بە هیچ پێوەرێکی یاسایی ناتوانێ پاساوهەڵگر بێ و بە کردەوەیەکی نەشیاو دادەنرێ.

دەقی بەیانییەکە:

لێدوانێک لەلایەن وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە


کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی (بەرانبەر بە ٢٥ی ئاوریلی ٢? ١٧ی زایینی) هێزی هەوایی ئەرتەشی تورکیە ئۆپیراسیۆنێکی بەرفراوانی هەوایی بۆ سەر بنکەوبارەگاکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و گریلاکانی PKK و شەرڤانانی ڕۆژئاوا لە شەنگال بەڕێوەبرد، کە ژمارەیەکی بەرچاو شەهید و برینداری لێکەوتەوە و زیانێکی زۆریشی بە دامەزراوە نیزامیەکانی هەر دوولا گەیاند، ئەو ئۆپێراسیۆنە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەرتەشی وڵاتێکی دراوسێوە بە هیچ پێوەرێکی یاسایی ناتوانێ پاساوهەڵگر بێ و بە کردەوەیەکی نەشیاو دادەنرێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پژارەی خۆی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەکا و چاک بوونەوەی هەرچی زووتری زام هەڵگرتووەکانی بە ئاوات دەخوازێ.

سه‌رچاوه: کوردستان میدیا