به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌ندێ‌ لایه‌نی‌ عێراقی‌ هاوپه‌یمان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌ و ریفراندۆم هه‌ڵوێستی‌ نه
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
?  كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ندێ‌ لایه‌نی‌ عێراقی‌ هاوپه‌یمان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌ و ریفراندۆم هه‌ڵوێستی‌ نه‌رێنیان هه‌یه‌و گونجاوتره‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ دۆستایه‌تیان بنواندایه‌.

ئه‌و وتانه‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌میانه‌ی‌ وته‌یه‌كیدا هات له‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ 41 هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ خوێندكارانی‌ كوردستان كه‌ له‌هۆڵی‌ لایڤ ستی‌ له‌شاری‌ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌.
?
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌وته‌كه‌یدا، په‌نجه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ بۆ هه‌ڵوێستی‌ هه‌ندێ‌ لایه‌نی‌ عێراقی‌ هاوپه‌یمان ڕاكێشا به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ناویان بهێنێت و وتی‌ كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ خۆیان به‌ دۆستی‌ كورد له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان و پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم هه‌ڵوێستی‌ نه‌رێنیان هه‌یه‌.

وتیشی‌ " گونجاوتره‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ پێش گروپ و لایه‌نی‌ ترو پێش ده‌وڵه‌ته‌ دۆسته‌كان پشت و په‌نای‌ كورد بن و دۆستایه‌تیان بنواندایه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌وان پێشتر و له‌سه‌رده‌می‌ ئۆپۆزسیۆنبوونیان له‌ بۆنه‌و كۆنگره‌كاندا هه‌ڵوێستی‌ ئه‌رێنیان به‌رامبه‌ر به‌ مافی‌ ڕه‌وای‌ كورد نواندووه‌".

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سه‌ر كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌
? ئومێدی‌ خواست به‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كان بكرێت "یه‌كێتی‌ بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی‌ چه‌سپاندن و گه‌شه‌كردن به‌جۆرێك كه‌ سه‌نگ و قورسایی‌ شایسته‌ی‌ خۆی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌".

سه‌رچاوه: خه‌ندان