به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ بەپەلە .. لە دهۆک پارتی و گۆڕان راگەیێندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 پارتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئیدانەی بۆمبارانی...

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 پارتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئیدانەی بۆمبارانی توركیا لە شنگال دەكەن، رووداوەكەش بۆ ئەنجامی خۆ سەپاندنی پەكەكە دەگەڕێنەوە.

رۆژی چوارشەممە 26-4-2017 لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا 7 فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئیدانەی بۆمبارانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شنگال دەكەن كە بووە هۆی شەهیدبوونی 5 پێشمەرگە.

لە بەیاننامەكەدا ئەو7 فراكسیۆنە دەڵێن: “ئەو رووداوە و هەر رووداویكی دیكە لە سنووری هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی هەبوونی نادروست و سیاسەتی خۆ سەپاندنی پارتی كرێكارانی كوردستانە و نیگەرانی خۆمان بەرامبەر ئەو هێرشانە دەردەبڕین”.

لە بەیاننامەكەدا ئەو 7 فراكسیۆنە ئاماژە بەوە دەكەن ئەم هێرشانە ئەگەر بە هەڵەش بێت قابیلی قبوڵ كردن نییە و رایدەگەیێنن: “داخوازی لەو هێزە نایاساییانە لە هەرێمی كوردستان دەكەین بە زووترین كات باشووری كوردستان جێبهێڵن و داواش لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین داوا لە حكومەتی توركیا بكات ئەو هێرشانە بوەستێنی”.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا داوای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی ئەو هێرشەی توركیا كراوە. لەو بەیاننامەیەدا كە تێیدا فراكسیۆنی پارتی و گۆڕانیش بە یەكەوە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەریانكردووە داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكەن كە ئەم كێشەیە بە یەكڕیزی چارەسەر بكەن.

بەیاننامەی ئەو 7 فراكسیۆنە لەكاتێكدایە رۆژی چوارشەممە 26-4-2017 محەممەد عاكیف ئینام، سەركونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت كرد و دڵگرانی حكومەتی توركیای گەیاندە وەزیری پێشمەرگە و رایگەیاند :” هەڵەی وا دووبارە نابێتەوە”.

كاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-4-2017، چیای شنگال و دەورووبەری لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆمبارانكرا، بەگوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە “زیان و وێرانكاریی زۆری لێكەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید و 9 پێشمەرگەش برینداربوونە”.

رۆژی سێشەممە 25-4-2017 رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە -ی سەر بە پەكەكە ئاشكرایكرد “لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 20 شەرڤانمان شەهیدبوون و 18ی دیكەش بریندارن”.



سه‌رچاوه: رۆژانه‌ هه‌واڵ