به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ ئه‌رشیفى ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازرێته‌وه‌
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 یه‌كێتیى په‌رله‌مانتارانى كوردستان، ئه‌رشیفى ڕیفراندۆم و مافى...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

?  یه‌كێتیى په‌رله‌مانتارانى كوردستان، ئه‌رشیفى ڕیفراندۆم و مافى چاره‌ى خۆنووسین ڕاده‌ستى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا.

ئه‌مڕۆ ? پێنجشه‌م 27ى نیسان/ ئه‌پڕیل، نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكى یه‌كێتیى په‌رله‌مانتارانى كوردستان به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا كرد به‌مه‌به‌ستى بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى.

سه‌رۆكى یه‌كێتیى په‌رله‌مانتارانى كوردستان گوتى، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه‌ سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستانی كردبوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی بۆردی مافی چاره‌نووس له‌ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتاران پێشوازی لێ كرا.

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوتى، له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا گفتوگۆی فراوان له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی و راپرسی كرا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌م پرسه‌ و دیدی ئه‌وروپا و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، دووپاتی هاوكاری بۆرد كرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی مافی چاره‌نووس بۆ داموده‌زگه‌كانی ئه‌وروپا و un بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌رشیفی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، خرایه‌ به‌رده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان.

پرسى ڕیفراندۆم له‌ ئێسته‌دا بووه‌ته‌ بابه‌تێكى گرنگى هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ گفتوگۆدان بۆ پێكهێنانى كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و سه‌ردانكردنى وڵاتان له‌سه‌ر ? ئه‌و پرسه‌.

سه‌رچاوه: وشه‌نێت