به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا له‌ دژی فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا بڕیاری دا كه‌ ڕاسته‌وخۆ فڕۆكه‌ی كارگۆی نه‌چێته‌...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا بڕیاری دا كه‌ ڕاسته‌وخۆ فڕۆكه‌ی كارگۆی نه‌چێته‌ كوردستان، وه‌زیرێكى حكوومه‌تى هه‌رێم، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

مه‌ولوود باوه‌ موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند :" ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان درابوو، ڕاگیراو كاری پێ ناكرێت".?

ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنى هاتنی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌ی كارگۆی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ركرد، له‌ رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌و بڕیاره‌یان ڕاگرت.?

ڕوونی كرده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك رۆژ ده‌ركراو ڕۆژی دواتر هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌، گوتیشی :" ئێستا ئه‌و فڕۆكانه‌ ده‌توانن وه‌ك پێشوو به‌ راسته‌وخۆ بێنه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باره‌كانیان دابگرن".

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق، ده‌بوو هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر (كارگۆ) به‌ر له‌ نیشتنه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنیشێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشكنین، ئه‌وه‌ش زیانی ئابووری گه‌وره‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دا.

سه‌رچاوه: باسنیوز