به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ چەند ملیارێك دۆلار دەدرێتە هەرێم و جوڵە بە بازار دەخات
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ستراتیژی، باس لە...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

? ?  سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ستراتیژی، باس لە جووڵەی بازاڕ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆمپانیای ڕووسنەفت ئامادەیی دەربڕیووە، پێشوەختە ٣ ملیار دۆلار بداتە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە جووڵە دەکەوێتەوە بازاڕەوە.

د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ستراتیژی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە:''لەمەودوا نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ بۆرسەی جیهان، چونکە جاران لە ڕێی کۆمپانیاکانەوە دەگەییشتە بۆرسەی جیهان و ئیتر لەمەودوا ئەو تاکتیکە نامێنێت. ئەوەش جێی خۆشحاڵییە، کۆمپانیایەکی ڕووسیا بە ناوی (رووسنه‌فت) بڕیاری داوە، ڕاستەوخۆ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکات و پێشوەختەش بڕی 3 ملیار دۆلار بداتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی ڕاوەستاون، سەرلەنوێ بخرێنەوە گەڕ.''

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ستراتیژی وتویەتیشی: ''ئەو پارەیەی کە دێت، بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەیە، کە ڕاوەستان. بە گوێرەی ئاماری حکوومەت تا ئێستا 3600 پرۆژەی حکوومی و هەزار پرۆژەی ئەهلی لە هەرێمی کوردستان وەستاون، کە سەرجەم هۆکارەکانی ڕاوەستانی ئەو پرۆژانە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بووە، هەڵبەت ناردنی ئەو پارەیە زۆر گرینگە بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە و
? کاریگەریشی لەسەر جووڵەی بازاڕی کوردستان دەبێت.''

سه‌رچاوه: کوردیو