به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ کۆڕەک تیلیکۆم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
ک ۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو رۆژە...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو رۆژە بڵاوکردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی شنگالیان کردووە و گوایە "بەر لە ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شنگال تۆڕەکانی کۆڕەک لەکارخراون"، کۆڕەک تیلیکۆم رایدەگەیێنێت "سەر لەبەری ئەم ھەواڵە ناڕاستە کە بە کینە و مەبەستەوە داڕێژراوە و رەتیدەکەینەوە".

رۆژی پێنجشەممە 27-4-2017، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە "ئێمە لە کۆمپانیای کۆڕەک سەر لەبەری ئەم ھەواڵە ناڕاستە کە بە کینە و مەبەستەوە داڕێژراوە رەتدەکەینەوە".

لە بەشێكی راگەیێندراوەکەدا هەواڵی یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن رەتدەکاتەوە و دەڵێت "لە یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لە مانشێتی سەرەکی ھەواڵێکدا بڵاوکراوەتەوە گوایە (بەر لە ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شنگال تۆڕەکانی کۆڕەک لە کارخراون)، بەڵام ئەوان گوتەی سەرچاوەیەکی نادیاریان کردووەتە مانشێتی سەرەکی، بەبێ ئەوەی بۆ پشتڕاستکردنەوەی یان رەتکردنەوەی ھەواڵەکە پەیوەندی بە کۆڕەکەوە بکات، کە ئەمەش تەواو دوورە لە ئیتیکی پیشەیی رۆژنامەڤانی".

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئەوەشیان روونکردووەتەوە کە ئەوان "لە زەرەرمەندە راستەوخۆکانی ئەم ھێرشە ئاسمانییە بوون، چونکە ئەو تاوەرەی بە ئامانج گیراوە تاوەری سەرەکی تۆڕی پەیوەندییەکان (Backbone) بوو لەو ناوچەیە، کە لە ھێرشەکەدا بە تەواوی خاپووربووە، ئەوەش بووەتە ھۆی وەستانی تەواوی تۆڕەکە لەو ناوچەیە لەدوای ھێرشەکە".

لە روونکردنەوەکەدا کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەدوای مافی یاسایی خۆیدا دەچێت لەسەر ئەو زەرەر و زیانانەی دووچاری بووە لە دەرەنجامی ئەو ھێرشە و لەڕێی یاساوە داوای مافی خۆی دەکات".

هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە "تۆڕی کۆمپانیای کۆڕەک لەکاردا بووە، بەبێ ھیچ گرفتێک تاوەکو کاتی ئەنجامدانی ھێرشەکە، کە تاوەری سەرەکی کردە ئامانج‌ و بووە ھۆی لاوازکردنی تۆڕی کۆڕەک لەم ناوچەیە لەدوای ھێرشەکە".

سه‌رچاوه: رووداونێت28/04/2017