به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ ئەمریكا چاودێری سنوورەكانی نێوان باكوور‌و رۆژئاوای كوردستان دەكات
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
?  فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا چاودێری سنوورەكانی نێوان باكوور‌و رۆژئاوای كوردستان دەكەن، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لەو سنوورانە پێكدادان روویدا.

پێگەی خەبەر 24 بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكان دوو رۆژە دەستیان بەچاودێری سنوورەكانی باكووری رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە چەند رۆژێكە لەو ناوچانە شەڕو پێكدادانی نێوان سوپای توركیاو شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە تێدا دروستبووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، هاوپەیمانان‌و ئەمریكا لەرێگەی ئەو فڕۆكانە چاودێری سنوورەكان دەكان، كە لەكانتۆنی كۆبانی لەرۆژئاوا بۆ شەڕی داعش جێگیركراون.

چەند رۆژێكە شەڕو پێكدادان لەنێوان سوپای توركیاو شەرڤانان لەناوچە سنوورییەكانی باكوورو رۆژئاوای كوردستان دروستبووە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای توركیا هەوڵی بەزاندنی سنوورەكانیدا.

پێگەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەمریكاو هاوپەیمانان نایەوێت لەو سنوورانە پێكدادانەكان بەردەوامبێت‌و لەو رووەشەوە هەردوو لایەنی سوپای توركیاو یەپەگەیان ئاگاداركردووەتەوە.

سه‌رچاوه: شارپرێس