به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ بەڤیدیۆ: ئەمریكا هێزێكی سەربازی لەنێوان توركیا‌و سوریا جێگیر دەكات
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 ئەمریكا هێزێكی سەربازی لەنێوان سنوری توركیا‌و سوریا جێگیر...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 ئەمریكا هێزێكی سەربازی لەنێوان سنوری توركیا‌و سوریا جێگیر دەكات بۆ رێگركردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆژاڤا ئەمریكا هێزێكی سەربازی بە تانكەوە لەسەر سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستانی‌و توركیا رەوانە كرد بە مەبەستی جێگیركردنی ئەو هێزی ئەو وڵاتە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئامانج لە جێگیكردنی ئەو هێزە بۆ وەستانی هێرشەكانی توركیایە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كە ماوەیەكە ئەو هێرشانەی توند كردوەتەوە.

ەم گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت كە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەكانی سوپای ئەمریكا لە ناوچە سنوریەكانی سوریا و توركیادا بڵاوبوونەتەوە.

ئەم جموجۆڵە لەشكریەش چەند ڕۆژێك پاش هێرشە ئاسمانییەكانی توركیایە بۆ سەر شەڕڤانانی كورد كە ئەمریكا پشتیوانییان دەكات.

ڤیدیۆ

سه‌رچاوه: شارپرێس