به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ مەحموود عوسمان: ڕەنگە ئەمریکا ھاوکارییەکانی بۆ پەیەدە ببرێت
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 سیاسەتمەدارێکی کورد باس لە پەیوەندیی پەکەکە و ئەمەریکا لە...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 سیاسەتمەدارێکی کورد باس لە پەیوەندیی پەکەکە و ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت: "دەبێت پەکەکە بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە، بەتایبەت لە رۆژئاوای کوردستان".

د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری گەلی کورد بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دەبێ پەکەکە بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی و لەوێ خەباتی خۆی بە ئاشتی بکات، بۆیە دەبێ پەکەکە وریا بێت و لە ھەرێمی کوردستان گرفت ساز نەکات، پەکەکە دەبێ لەگەڵ کورد رێک بکەون کیشە و گرفت دروست نەکات و گوتیشی: "ئومێدێکم بە ھاوکاریی پەکەکە و پەیەدە و ھەپەگە و ئەمریکا نییە و پێشبینی دەکەم شەڕیان پێ بکەن و دواتر بەرەڵایان دەکەن، بە پەیەدەم گوتووە ئێوە رەقە بۆ دەگرن، حەقتان چییە بەسەر ڕەقەوە، چونکە رەقە کوردستان نییە، بۆیە ئەمریکا رەقە بەپەدە دەگرێت دواتر پێیان دەڵێن خواتان لەگەڵ".

سه‌رچاوه: باسنیوز29/04/2017