به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ دوو كوردی ئێزیدی بە تۆپبارانی حەشدی شەعبی شەهید بوون
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
?  ئەمڕۆ (29/04/2017)بە هۆى تۆپبارانی چەکدارانى میلیشیای ...

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 ئەمڕۆ (29/04/2017)بە هۆى تۆپبارانی چەکدارانى میلیشیای حەشدى شەعبى لە سنوورى شنگال، دوو کوردى ئیزیدى شەهید بوون و حەفتى دیکەش بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەكان دواى چوارەم نەشتەرگەرى، كە تەندروستى ناجێگیرە، تۆپبارانەكەی حەشدى بە کارێکى تیرۆریستانە وەسف كرد.


دواى رزگاربوونیان لە ژێر ستەمەکانى تیرۆریستانی داعش، دوو کچى کوردى ئێزیدى لە پاڵ نەهامەتییەکانى ژیانى دوو ساڵەى ژێر دەستى داعش، باس لە تۆپبارانەكانی حەشدى شەعبى دەکەن بۆ سەر هاووڵاتییانى سنوورى شنگال و ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سووریا، ئاماژە بەوە دەدەن کە حەشدى شەعبى بە پلانێکى داڕێژراو هاووڵاتییانى سڤیڵى ناوچەکە تۆپبارن دەکات.


یەکێک لە بریندارانى تۆپبارانەكەی حەشدى شەعبى بۆ سەر کوردانى ئێزیدى لە ناوچە سنوورییەکانى عێراق و سووریا بە ناوى مەنال گوتى "حەشدى شەعبى دواى گەڕان و سوڕانێکى زۆر بە ناوچە سنوورییەکانى عێراق و سووریا لەسەر خاکى عێراق، لە رێگەى چەند چەکدارێکەوە بە چەکى قورس تۆپبارانێكی چڕى بۆ سەر ئێمە دەست پێکرد، چەندین خێوەت و خانوو بەهۆى تۆپبارانەكان سوتێندران، هەر بە هۆى تۆپبارانەكانەوە ٢ هاووڵاتى گیانیان لە دەست دا و ٧ی دیکەش بریندار بوون، برینى بەشیکیشیان سەختە، لە پارێزگاى دهۆک لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى پێویست".


ئەو بریندارە بەهۆى بوونى چەند کەسوکارێکى لەو ناوچانەى لە نێوان دەسەڵاتى داعش و حەشدى شەعبى لە دەوربەرى شارۆچکەى شنگال و تەلەعفەر ئامادە نەبوو ناوى تەواوى ئاشکرا بکات، بەڵام نەیشاردەوە کە ئەو برینەى لە ئەنجامى بۆردومانى حەشدى شەعبى هاتە ئاراوە ئازارى زۆرى پێگەیاندووە، داوا لە لایەنى پەیوەندیدار دەکات بە هاناى ئەو هاووڵاتییانە بچن کە تا ئێستا رزگار نەکراون، گوتیشی حەشدى شەعبى هاوشێوەى تیرۆریستن و جێگەى مەترسیین.

سه‌رچاوه: وشه‌نێت