به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ باسنیوز پلانی پەکەکە لە شنگال ئاشکرا دەکات
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 نوێنەرێکی شنگال لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 ? نوێنەرێکی شنگال لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵ لەلایەن گرووپەکەی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی حزبی دەعوە هەیە بۆ ئەوەی مۆڵەت بەسێ حزبی سیاسی لە شنگال بدرێت کە سەرجەمیان لەلایەن پەکەکەوە دروستکراون، ئەمەش بە “تاکتیکێکی نهێنی” وەسف دەکات.

د. ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند: "پەکەکە لەدوای هێرشەکەی تورکیا، ترسی لێنیشتووە، رەنگە مانەوەیان لەو ناوچەیە مەترسی بێت، بۆیە دەیەوێت بەهەر جۆرێک هەیە، ئەگەر نەکشێتەوە لە شنگال، خۆی دابەشی سەر چەند حزبێکی بچووک بکات کە بەناوی خەڵکی شنگال و هەرێمی کوردستانەوە کاریان بۆ بکەن، بۆ ئەوەی خەڵک نەڵێن پەکەکە لە شنگالە و ئەمەریکا و تورکیاش وازیان لێ بهێنن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حزبەکانیان هاوشێوەی ئەو حزبانە دەبێت کە لە ڕابردوودا بە ناوەکانی (تەڤگەری ئازادی، پەچەدەکە و هتد) دروستی کردووە. گوتیشی: “پەکەکە ئێستا هەوڵی ئەوە دەدات کە چەند حزبێکی پاشکۆ دروست بکات لە شنگال، گرووپەکەی نووری مالیکیش پشتیوانیی ئەو هەوڵە دەکەن و هاوکاری و یارمەتییان پێ دەدەن، ئێستاش باس لە مۆڵەتی سێ حزب دەکرێت لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کە نووری مالیکی پشتگیرییان دەکات".

لەمبارەیەوە مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بۆ (باسنیوز) دووپاتی کردەوە: "ناهێڵین شنگال ببێتە قوربانیی ململانیی سیاسی و هەر حزبێک بیەوێت لە شنگال مۆڵەت وەربگرێت، دەبێت بچێتە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەست وەردان لەکاروباری ئیدارەی شنگال ڕەت دەکەینەوە".

پێشتر فەرماندەی یەکەی پەکەکە لە شنگال، لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی (ئافاق)ی سەر بە مالیکی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئەوان سەر بە عێراقن و بۆ ئەوە شەڕ دەکەن کە شنگال بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەگەڕێتەوە و سەربەخۆیی کوردستان ڕانەگەیەندرێت.

سه‌رچاوه: باسنیوز