به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ بارزانی: كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فڕه‌نسی ئاشكرای كرد، ئێسته‌ كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ جیابوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فڕه‌نسی گوتی، سه‌ده‌یه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین یه‌كپارچه‌یی عێراق بپارێزین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ چوار هه‌زار و 500 گوندمان لێ خاپوور كرا و به‌ چه‌كی كیمیایی هێرشمان كرایه‌ سه‌ر و ته‌نیا له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌ 10 هه‌زار كه‌س كوژران.

هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌ ئاشتی بژین وگه‌لی كورد بڕیاری خۆی ده‌دا، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ بین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیارییمان پێ ببه‌خشێ، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردستان هیچ كات دانامه‌زرێت.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی بارزانی گوتی، پاككردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ تیرۆریستان كارێكی قورسه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر تیرۆریستان به‌ده‌ستهاتبێ، ڕه‌نگه‌ ڕێكخراوی داعش به‌ناوێكی تر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، پێویسته‌ دوای ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانیش له‌ مووسڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوچه‌ بمێننه‌وه‌، پێویستیشه‌ میلیشیاكانی شیعه‌ ناوچه‌كه‌ جێ بهێڵن.

هه‌روه‌ها گوتی، له‌ناوبردنی داعش مانای كۆتایی هێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هۆكاری دروستبوونیان له‌ ناوچه‌كه‌ بنه‌بڕ بكرێت.

له‌باره‌ی فڕه‌نسا و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری نوێ گوتی، هیوادارین هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئایار/مایۆی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری نوێ پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كوردستان بێ یان به‌لای كه‌مه‌وه‌ دژی ئه‌وه‌ نه‌وه‌ستێته‌وه‌.

?

سه‌رچاوه‌/لۆفیگارۆ.
ئاسانکاری له وشه‌نێت02/05/2017