به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ حکومەتی هەرێم بۆ ئێران: سەرخۆیی مافی سروشتی گەلی کوردستانە
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 حکومەت لەبارەی لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران...

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 حکومەت لەبارەی لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان پرسێکی ناوخۆییی عێراقە و لێدوان و دەستتێوەردانی هەر لایەک ڕەت دەکاتەوە.


دەقی روونکردنەوەیەکە:

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربارەی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان دەردەبڕێ.
هاوکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ئەو لێدوانەدا ڕایدەگەیەنین کە مافی چارەی خۆنووسین وەک هەموو گەل و نەتەوەکانی دیکەی دونیا، مافێکی سرووشتیی گەلی کوردستانە کە قوربانییەکی زۆری بۆ داوە و لەو خەباتەش بۆ گەیشتن بە خواستن و ئامانجە ڕەواکانی بەردەوام دەبێ.
هەروەک پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاندووە، پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان پرسێکی ناوخۆییی عێراقە. بۆ ئەم مەبەستەش بە ڕێگەی گفتوگۆ و لێک‌تێگەیشتن ئەم بابەتە لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا تاوتوو دەکرێ و بڕیاری لەبارەوە دەدرێ. هەربۆیە لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا هەرلێدوانێک رەت دەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە بە دەستتێوەردانی هیچ لایەک نادەین.
جارێکی دیکەش جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێکی ئاسایی و سرووشتیی گەلی کوردستانە و دوابڕیاریش دەربارەی سەرخۆیی لە لایەن گەلی کوردستان دەبێت کە مافێکی سرووشتیی خۆیەتی.

فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌رچاوه: سپی میدیا03/05/2017