به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیری نوێ ناوى قوربانیانی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا
نێردراو له‌ لایه‌نqelatok له‌ ڕۆژی
 ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدییان...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

 ? ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدییان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌ نێوان شه‌هید و بریندار بوونه‌ته‌ قوربانی "وشه‌" ناوى كوژراوێك و بریندارێكى ئه‌و بۆردومانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى ئایار/ مایۆ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ بیانووی بۆردومانكردنی بنكه‌ و باره‌گه‌كانی په‌كه‌كه‌، ناوچه‌ی نیروه‌ و رێكانیان له‌ شێلادزێی سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرد.

به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه‌" چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كه‌ به‌مه‌به‌ستى گژوگیاكردن چووبوونه‌ ئه‌و سنووره‌، له‌ ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى، سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌و باره‌وه‌ به‌"وشه‌" راى گه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ ناوى صدقى ئیسلامه‌ و گیانى له‌ده‌ست داوه‌ و هاووڵاتییه‌كى تریش به‌ناوى ئیسماعیل سوبحى بریندار بووه‌ كه‌ له‌ گوندى سنجێ رێكار به‌ر بۆردومانه‌كه‌ كه‌وتوون.

پێشتر یوسف موحسین رێكانی كه‌سوكاری یه‌ك له‌ برینداره‌كانی شێلادزێ به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاندبوو، ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان كراون، بنكه‌ و باره‌گه‌ی په‌كه‌كه‌یان لێیه‌ و فڕۆكه‌كان ناوچه‌ی سنجێی سه‌ر به‌ رێكانیان به‌ خه‌ستی بۆردومان كردووه‌.


سه‌رچاوه: وشه‌ نێت